بەفه‌رمی چاره‌نووسی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا
پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی نه‌ورۆز په‌سه‌ند نه‌كرا
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019 ـ 2020 هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی نه‌ورۆز په‌سه‌ند نه‌كرا و بڕیاردرا هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌به‌زێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ده‌نگی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه و به‌پشت به‌ستن به نووسراوی وه‌رزی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری 9 یانه‌ی خولی نایابی كوردستان ئاماده‌بوو، به‌ڵام هه‌ریه‌ك نوێنه‌ری یانه‌كانی شێروانه، ده‌ربه‌ندیخان، برایه‌تی و نه‌ورۆز ئاماده‌ی كۆبوونه‌كه نه‌بوون.
