کتێبی "سێگۆشەی هێزی زێڕین" بڵاو بۆوە

کتێبی "سێگۆشەی هێزی زێڕین" کە لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە، کەوتە بەردەستی خوێنەران.

ئەمڕۆ سێشيممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، هەکار مزوری، شرۆڤەکاری سیاسی و نووسەر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە دوای چەندان ساڵ توانیم ئەم کتێبە بەچاپ بگەینم، ئەم کتێبە لە سێ بەشی سەرەکی پێک ھاتوە ، بەشی یەکەم تیرۆری ھزری، بەشی دوەم جەنگی دەروونی و بەشی سێیەم ئاسایشی ھزری."

نووسەر دەڵێت: ھەریەک لەمانە بەھۆی پێدراوەکانی جیھانگیرییەوە پەرەیان سەندووە، ئەم کتێبە دەتوانرێت وەک ئامرازێکی ھێرش بردن بەکاربھێنرێت، ھەروەھا لەبارەی بەرگریکردنیش سوودی لێ وەربگیرێت، ڕۆحی بابەتەکان لەگەڵ دۆخی کوردستاندا گونجاووە، تاوەکو میللەت سوودی لێ وەرگرێت و لە ژێردەستەیی ڕزگاری ببێت.

هەکار مزوری، ڕاشیگەیاند "کتێبەکەی بەزمانی شیرینی کوردی نووسیوە، بەشێوەیەک کە هەموو کەسێک لێی تێ بگات، مەرج نییە تەنیا کەسێکی ئەکادیمی بیخوێنێتەوە، هەموو کەسێک دەتوانێت سوودی لێ وەرگرێت، لە تاکێکی ئاسایی تا دەگاتە دەزگا ئەمنییەکان، بڕیاردەرەکان، دروستکەرانی بڕیار، سەرۆک و سەرکردەکان، تەنانەت پارتە سیاسیەکانیش، چونکە پلانی دانسقەی تێدایە ."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment