ئیسرائیل: گرێتا سەنبێرگ، چالاکوانی سویدیمان دیپۆرت کردەوە
ژمارەیەک لە سەرنشینانی یه‌ختی 'مادلین' كه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری بەرەو غەززە دەچوون، دوای دەستبەسەرکردنیان ئازاد کران و ڕەوانەی وڵاتەکەیان کرانەوە.
سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، گرێتا سەنبێرگ، چالاکوانی سویدی کە لەکاتی دەست بەسەردا گرتنی یەختی 'مادلین' دەستگیر کرابوو، دیپۆرتی وڵاتەکەی کرایەوە.
هەروەها ئاماژەشی داوە، سەنبێرگی تەمەن 22 ساڵ، بە فڕۆکە دەنێردرێتە فەرەنسا و دواتریش دەگەڕێتەوە سوید.
ڕێکخراوی مافەکانی ئیسرائیل بە ناوی عەدالە، کە نوێنەرایەتی ئەو گرووپە خێرخوازیە دەکات ڕایگەیاندووە، سێ لە سەرنشینانی یەختەکە ڕازی بوونە دەستبەجێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام هەشت ئەندامەکەی دیکە نایانەوێت بگەڕێنەوە و لە سەنتەری چاودێرییدا دەست بەسەر دەکرێن.
دووشەممە، 09-06-2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی دابوو، ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌ختی 'مادلین'ـدا گرتووه كه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری، بەرەو غەززە هاتبوو.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، دوای دەستبەسەرکردنی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و یه‌خته، بۆ وڵاته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه و ڕێگه به گه‌یاندنی به‌شێكی كه‌م له هاوكارییه‌كان بۆ غه‌ززه ده‌ده‌ن.
یەختی مادلین لە 1ـی حوزەیرانی 2025، بە 12 سەرنشینەوە لە دوورگەی سیسیلیاوە گەشتەکەی بۆ کەرتی غەززە دەست پێ کردبوو.
چالاکوانەکان خوازیاری ئه‌وه‌بوون گەمارۆی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە بشكێنن و هەندێك خۆراك بۆ منداڵان و پێداویستیی تەندروستی بگەیه‌ننه کەرتی غه‌ززه.
یسرائیل گرێتا سەنبێرگ، چالاکوانی سویدی دیپۆرت کردەوە
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) June 10, 2025
''سەنبێرگی تەمەن 22 ساڵ، بە فڕۆکە دەنێردرێتە فەرەنسا و دواتریش دەگەڕێتەوە سوید.''https://t.co/xuqL45Ig5U pic.twitter.com/cTCvNgePIF