تەندروستی ھاووڵاتییانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە

چەند بنكەیەك بۆ پشكنینی كۆرۆنا دیاریكراون

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە، كە چەند بنكەیەك بۆ پشكنینی كۆرۆنا دیاركراون.

لە راگەیەندراوەكەی تەندروستی ھەولێر كات و شوێنی بنكەكان خراوەتەڕوو، كە پشكنینی كۆرۆنایان تێدا ئەنجامدەدرێت.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:

ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 به‌م شێوه‌ی خواروه‌ پۆلین كراوه‌، بۆ (3)  بنكه‌ی ته‌ندروستی  بۆ زانینی ئه‌نجامی پشكنین سه‌نته‌ری داتا و زانیاری دانراوه‌، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:

  1. بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆ/ بۆ پشكنینی (گه‌شتیاران) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجام بده‌ن له‌ سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

(ناونیشان: نزیک كۆلێژی زانست/ زانكۆی سه‌ڵاحەدین).

   كاتی ده‌وام له‌ كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌)

  1. بنكه‌ی نازدار بامەڕنی / بۆ پشكینینی (كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجام بده‌ن، له‌ سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

(ناونیشان:هه‌ولێر 40 مه‌تری نزیك ده‌زگای ئاراس)

   كاتی ده‌وام له‌ كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌)

  1. بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌لا فه‌ندی/ بۆ پشكنینی (به‌ركه‌وتوانی تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ) وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری داتاو زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

(ناونیشان: 100 مه‌تری ته‌نیشت مزگه‌وتی خەدیجه‌ كوبرا)

   كاتی ده‌وام له‌ كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌)

 (سەنتەری داتاو زانیاری) بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا- COVID19 کە ئەو هاونیشتمانیانەی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا پشکنینیان ئه‌نجام داوه‌ ، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشانکراوە وەکو ئاسانکاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

١.کاتی دەوام: لە گشت ڕۆژانی هەفتە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو (٨:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

۲.کاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو (٤:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

شوێن: سەنتەری داتاو زانیاری COVID-19 لە نێو نەخۆشخانەی چاو، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە، گەڕەکی شارەوانی، تەنیشت یانەی وەرزشی ئاسۆ.

ژماره‌ی مۆبایله‌كان

07502578585

07502579292

07502580101

07502580202

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

26ی ئابی ۲۰۲۰