تەندروستی ھاووڵاتییانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە
چەند بنكەیەك بۆ پشكنینی كۆرۆنا دیاریكراون
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە، كە چەند بنكەیەك بۆ پشكنینی كۆرۆنا دیاركراون.
لە راگەیەندراوەكەی تەندروستی ھەولێر كات و شوێنی بنكەكان خراوەتەڕوو، كە پشكنینی كۆرۆنایان تێدا ئەنجامدەدرێت.
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:
ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 به‌م شێوه‌ی خواروه پۆلین كراوه، بۆ (3) بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ زانینی ئه‌نجامی پشكنین سه‌نته‌ری داتا و زانیاری دانراوه، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆ/ بۆ پشكنینی (گه‌شتیاران) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجام بده‌ن له سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
(ناونیشان: نزیک كۆلێژی زانست/ زانكۆی سه‌ڵاحەدین).
كاتی ده‌وام له كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره)
- بنكه‌ی نازدار بامەڕنی / بۆ پشكینینی (كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجام بده‌ن، له سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
(ناونیشان:هه‌ولێر 40 مه‌تری نزیك ده‌زگای ئاراس)
كاتی ده‌وام له كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره)
- بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌لا فه‌ندی/ بۆ پشكنینی (به‌ركه‌وتوانی تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ) وه‌ڵامی پشكنینه‌كه له سه‌نته‌ری داتا‌و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
(ناونیشان: 100 مه‌تری ته‌نیشت مزگه‌وتی خەدیجه كوبرا)
كاتی ده‌وام له كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره)
(سەنتەری داتا‌و زانیاری) بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا- COVID19 کە ئەو هاونیشتمانیانەی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا پشکنینیان ئه‌نجام داوه ، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشانکراوە وەکو ئاسانکاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
١.کاتی دەوام: لە گشت ڕۆژانی هەفتە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو (٨:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.
۲.کاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو (٤:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.
شوێن: سەنتەری داتا‌و زانیاری COVID-19 لە نێو نەخۆشخانەی چاو، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە، گەڕەکی شارەوانی، تەنیشت یانەی وەرزشی ئاسۆ.
ژماره‌ی مۆبایله‌كان
07502578585
07502579292
07502580101
07502580202
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
26ی ئابی ۲۰۲۰