عێراق نویترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تووشبوونی 3 هه‌زار و 837 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 20 هه‌زار 359 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 837 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 72 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 3 هه‌زار و 454 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 215 هه‌زار و 784 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 668 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. 157 هه‌زار و 215 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه. 51 هه‌زار و 901 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. له‌و ژماره‌یه‌ش 595 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.