حزبوڵڵای عێراقی ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر ھێز و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دەكات
حزبوڵڵا: ئه‌گه‌ر كازمی به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه
K24- ھەولێر
میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی ھەڕەشەی ھێڕشكردنە سەر ھێز و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەكات.
له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا كەناڵی عەرەبییە بڵاویكردەوە و پێشتریش لە ھەواڵێكی دیكەی بەپەلەدا رایگەیاند، میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی ھەڕەشەی ئه‌وه‌یان له كازمی كردووه، كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وانیش له‌ڕووی ده‌وه‌ستنه‌وه.
پێشتریش راوێژكاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی گوتی: گەل لە ماوەی رابردوو باجی نەبوونی دەوڵەتی داوە.
ھەروەھا گوتی: حكومەت سووره لە سەر گەڕاندنەوەی شكۆی دەوڵەت.
ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیران نایەوێت لە دەسەڵاتدا بمیێنێتەوە. روونیشیكردەوە عێراقییەكان داوای سەروەری یاسا دەكەن.