مه‌سعود پزیشكیان: هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ناده‌ین

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات.
چوارشه‌ممه، 11ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند "دوژمنه‌كانی ئێران ئامانجیانه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ماندا، فیتنه ئاشووب و دووبه‌ره‌كی بنێنه‌وه."
مه‌سعود پزیشكیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوژمنانمان ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانمان بین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بۆ ئیسرائیل خۆش بكه‌ن بۆمبارانمان بكات.
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات. گوتیشی: شكست به هه‌وڵه‌كانی دوژمنانی تاران ده‌هێنن.