چوار ناوەندی ھاوبەش له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كرێنه‌وه
پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن
K24- ھەولێر
پارتی گەلی توركمانی وەڵامی ئەو لایەنە توركمانی و عەرەبیانەی كەركووكی دایەوە، كە دژایەتی خۆیان بۆ ھەماھەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەردەبڕن. ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر كردنەوەی 4 ناوەندی ئەمنی ھاوبەش رێكەوتن، كە یەكێكیان لە سنووری پارێزگای كەركووكە.
ھەوڵەكان بۆ رێكەوتنی ھەمەلایەنە لە نێوان ھەرێم و عێراق بە ئاقارێكی باش‌دا دەڕۆن، بۆ ئەوەی كێشە سەرەكیەكانی نێوانیان بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكەن، یەكێك لەو ھەوڵانە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانە، بەتایبەتی كەركووك، كەچی ھەندێك لایەنی عەرەبی و توركمان دژی ئەم رێكەوتنانەی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراقن.
عیرفان کەرکوکلی، سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی هۆکاری دژایەتی ئەو لایەنە سیاسییانە ئاشکرایكرد و گوتی: ئێمه پشتگیری له هه‌نگاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین، چونكه ئێستا دۆخی ئه‌و ناوچانه ناسه‌قامگیره و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێره و له‌وێ به ناوی توركمانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نیشان ده‌ده‌ن، ئامانجیان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه، ئه‌گینا جه‌ماوه‌ری توركمان له هه‌موو ناوچه‌كان به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەسەر ئەوە رێکەوتوون، 4 ناوەندی ھاوبەش بکەنەوە، یەکێك لەو ناوەندانە لە پارێزگای كەركووك دەبێت.
محیەدین حەسەن، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: ھەماھەنگی نێوان ھەولێر و بەغدا بە زیانی ئەو لایەنە سیاسییانەیە، چونكە بەرژەوەندییان لە مانەوەی دۆخەكەیە بەم شێوەیه‌ی ئێستا ھەیە.
رێکەوتنی ئەمنی نێوان هەولێر و بەغدا دوای چەندین گفتوگۆ و کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە دێت، بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی دۆخی نەخوازراوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییه‌ی لەو ناوچانە درووستبوونە، بەتایبەت دوای جموجۆڵی داعش لەو سنوورانە.