پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

كوردستان 24

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی خدر خۆشناو، هونه‌رمه‌ندی میللی، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

"بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللی (خدر خۆشناو)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/8/27"