یەکێتی ئەورووپا : دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست مەترسیدارە

کایا کالاس، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی، ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025،  ڕایگەیاند "داوای لە هەموو لایەنەکان دەکەم، دان بەخۆیاندا بگرن.

کایا کالاس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا مەترسیدارە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم دان بەخۆیاندا بگرن، هەروەها  خۆیان لە پەرەسەندنی زیاتر بەدوور بگرن.

 جەختی لەوەش کردەوە، ڕێگای دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە، منیش ئامادەم بۆ پشتگیریکردن لە هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی بەرەو کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هێرشاکانی ئیسرائیل گرژییەکی زۆر لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەراست دروست بووە، هەروەها ناوچەکە کەوتووەتە ژێر مەترسییەوە.

دەشڵێت: یەکێتی ئەورووپا وێڕای داننان بە مافی بەرگریکردنی ئیسرائیل، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات تا دەتوانن دان بەخۆیاندا بگرن، بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە شەڕ کە ئەمەش لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

کایا کالاس، ڕاشیگەیاند "یەکێتیی ئەورووپا بە تەواوی پابەند دەبێت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان، و لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم مەبەستە".

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment