وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل: زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی هێزی ئاسمانی سووپای پاسدارانی ئێرانمان لەناو بردووە

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025 ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەرانسەری ئێران، زۆربەی سەرکردایەتی باڵای هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانمان لەناو برد.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "وەزیری بەرگریی ئاگادار کرایەوە کە زۆربەی سەرکردایەتی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە کاتی کۆبوونەوە لە بارەگاکانیان لەناو براون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر ئێران و تێیدا، سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری هێرشەکەی کردووە و لە 300 هەڵمەتی کردووە و 100 ئامانجی پێکاوە.

لای خۆیەوە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی سزایەکی توند بکات و چارەنووسێکی تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێی دەکات.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوە دا، ئیسرائیل بە بە ئامانجکردنی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، سروشتی خراپی خۆی زیاتر نیشان دا.

هاوکات گوتی: بە داخەوە بەهۆی هێرشەکانەوە چەند فەرماندەی سەربازیی و زانا شەهید بوون.