19 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
409 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نوێترین راگەیەندراویدا ئاشکرای کرد لە 24 کاتژمێری رابردوودا: 19 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 409 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە: چوار هەزار و 155 کەس پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، کە زۆرترین (2248)ـیان لە دهۆک بوون. هەروەها 11 لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی هەولێرن و چواریان لە دهۆک و چواری دیکەشیان لە سلێمانی بوون.
دەقی راگەیەندراوەکە:
