ئێران: مەترسی لەسەر بڵاو بوونەوەی گەردیلەی کیمیایی دامەزراوەی ئەتۆمی فەردۆ نییە

گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران دڵنییای دەدات کە هیچ مەترسییەک لەسەر بڵاو بوونەوەی گەردیلەی کیمیایی دامەزراوەی ئەتۆمی فەردۆ نییە

بەهرۆز کەمالوەندی، گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، زیانەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی فەردو سنووردراوە و هیچ کاریگەریەکی لەسەر شاری ئیسفەهان نابێت.

بەهرۆز کەمالوەندی دووپاتیشی کردەوە، زیانەکان زۆر گەورە نەبوون و هیچ مەترسییەک لەسەر بڵاو بوونەوەی گەردیلەی کیمیایی لە ناوچەکە نییە.

هەروەها ئاماژەشی دا چەند بنکە و کۆگای سەربازییەکانمان کراونەتە ئامانج کە تەنیا بووتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـی 2025، سوپای ئیسرائیل، بە بەکارهێنانی 200 فڕۆکەی جەنگی، سەدان هێرشی کردە سەر 300 شوێن لە ئێران و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسداران و زانای بواری ئەتۆم کوژران.