هادی عامری: هاوسۆزی ئێرانین و مافی خۆیه‌تی به‌رگریی بكات

ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در هاوسۆزی خۆی بۆ ئێران ده‌رده‌بڕێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، تاران مافی هه‌یه به‌رگریی له خۆی بكات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاوسۆزی خۆیانی بۆ ئێران له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، تاران به‌رگریی له خۆی و هاووڵاتییان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.