ماكرۆن: هێڵی سوور بۆ توركیا داده‌نێین
"توركیا رێز له كردار ده‌گرێت نه‌ك گوفتار"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێلی سوورمان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ توركیا داناوه و ئەنقەرە رێز له كردار ده‌گرێت نه‌ك گوفتار.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئه‌مساڵ هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر كرداره‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت و هێڵی سوور بۆ توركیا داده‌نێن، چونكه توركیا رێز له كردار ده‌گرێت نه‌ك گوفتار.
ماكرۆن گوتیشی "كاتێك كه بابه‌ته په‌یوه‌ست ده‌كرێت به سه‌روه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێویسته ئه‌م وته‌یه له‌گه‌ڵ كردار یه‌ك بێت، به‌ڵام توركیا رێز له گفتوگۆ ناگرێت".
لە لایەكی دیكە به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژەی بەوەداوە، یه‌كێتییه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك سزا له دژی توركیا ئاماده ده‌كات و چاوه‌ڕی ده‌كرێت له لووتكه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌یاندا تاوتوێ بكرێن، كه بڕیاره له 24ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ململانێكانی نێوان یۆنان و توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.