كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24- ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 41 و سلێمانی 39 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەمە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.



