خامنەیی ڕەزامەندیی لەسەر ئازادکردن یان سووککردنی سزای 1705 زیندانی دا
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی، ڕەزامەندیی لەسەر ئازادکردن، یان سووککردن و گۆڕینی سزای 1705 زیندانی دا.
شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، ڕەزامەندیی لەسەر داوای لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئیران داوە، بۆ لێبووردن و کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیکراوان.
ئاژانسی تەسنیم ئاشکرای کردووە، ئەو بڕیارەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربان و جەژنی غەدیرە، داخوازیی غولام حوسێن موحسنی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پەسەند کردووە، بۆ لێبووردن و کەمکردنەوەی سزا و گۆڕینی سزای 1705 زیندانیی لە دادگاکانی شۆڕش و دادگای سەربازیی و دەستەی گەشەپێدانی حکوومەتی، بەپێی بەندی 11 لەماددەی 110ی دەستووری ئێران.