77 كەسی دیكە لە عێراق بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
لە 24 كاتژمێردا 3 ھەزار و 824 كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
K24 – ھەولێر
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 ھەزار و 834 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 77 كەسیش گیانیان لەدەستدا.
وهزارهتی تهندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبهت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد و رایگهیاند، لهو ماوهیهدا 3 ھەزار و 824 كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. بهمهش ژمارهی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق گهیشته 227 ھەزار و 446 كهس.
بەگوێرەی ئامارەكە لە 24 كاتژمێردا 77 تووشبووی دیكهی كۆرۆنا له عێراق گیانیان لهدهستداوه و كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەھۆی كۆرۆنا مردون گهیشته 6 ھەزار و 891 كەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكراشی كرد، لەو ماوەیەدا 4 ھەزار و 146 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 169 ھەزار و 20 كەس چاكبوونەتەوە.
پەیوەست بە كۆرۆنا ریاز حلفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، رێژەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق بۆ 3% کەمبووەتەوە، بەڵام ناتوانین بەسەر ڤایرۆسەکە سەرکەوتووبین تەنیا لە رێگەی دۆزینەوەی ڤاکسین یاخود بەرگری گشتییەوە نەبێت.
حلفی هۆشداریدا لە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بەهۆی گۆڕانی وەرز لە عێراق. ئاماژەی بەوەشدا، شکستپێهێنانی کۆرۆنا پەیوەستە بە هاووڵاتییانەوە، کە تاچەند پابەندی رێکارەکانی تەندروستی دەبن.