سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئەسەدئاباد کوژرا

ئاژانسی ئیسنا، بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هیرشێکی درۆنیی ئیسرائیل، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئەسەدئاباد کوژران.

شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی قوتابیانی ئێران (ئیسنا) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیل، عەقید حەبیبوڵلا ئەکبەریان، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئەسەدئاباد و مولازمی دووەم ئەمیر حوسێن، کوژران.

ئاژانسی ئیسنا هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەفسەرێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەکەی بکات.

ئیسنا، هەروا ڕایگەیاندووە، هاوکارێکی دیکەشیان بریندار بووە. بەڵام ئاماژەی بە ناو و پلەکەی نەکردووە.

ئەسەدئاباد، قەزایەکی سەر بە پارێزگای هەمەدانە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 51 هەزار و 304 کەسە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی، کوشت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment