وەزارەتی پەروەردە ھەلی كار بۆ 3299 كەس دەڕەخسێنێت
وەزیری پەروەردە: بە فەرمانی مەسرور بارزانی بۆ رێکخستنەوەی دەوامی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان بڕیاردراوە
K24 - ھەولێر
وەزیری پەروەردە ئاشكرای دەكات، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، ھەلی كاریان بۆ 3299 لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لە کەرتی خوێندنی ناحکومی رەخساندووە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بە فەرمان و رێنوێنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان. لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی راوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین".
دەقی راگەیەندراوی وەزیری پەروەردەوە:..
بە فەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین. کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت . هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت .
ئالان حەمە سەعید
وەزیری پەروەردە
۲۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)