وەزارەتی پەروەردە ھەلی كار بۆ 3299 كەس دەڕەخسێنێت

وەزیری پەروەردە: بە فەرمانی مەسرور بارزانی بۆ رێکخستنەوەی دەوامی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان بڕیاردراوە

K24 - ھەولێر

وەزیری پەروەردە ئاشكرای دەكات، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، ھەلی كاریان بۆ 3299 لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و  ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لە کەرتی خوێندنی ناحکومی رەخساندووە.

ئالان حەمە سەعید،  وەزیری پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بە فەرمان و رێنوێنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.  لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی راوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ  سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و  ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین".

 دەقی راگەیەندراوی وەزیری پەروەردەوە:..

بە فەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی  و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ  سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و  ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین. کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت . هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت .

ئالان حەمە سەعید

وەزیری پەروەردە

۲۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰