ئێران: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سنووردار دەکەین
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، چیتر وەکوو پێشتر لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەماهەنگیان نابین.
شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، کەریم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەماهەنگییان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سنووردار دەکەن، هاوکات رەخنەش لەو ئاژانسە دەگرێت، بەهۆی ئەوەی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان بێدەنگ بوونە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: هیچ مانایەکی نییە، کە دامەزراوە مەدەنییەکان هێرشیان بکرێتە سەر و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش لەو بارەیەوە بێ دەنگ بێت.
جەختیشی کردەوە، ئێران وەکوو پێشتر لەگەڵ ئەو ئاژانسە هەماهەنگ نابێت.