هه‌رێمی كوردستان.. ئاماری چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه
داوای به‌خشینی پلازما له چاكبووانی كۆرۆنا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
رێژەی چاکبوونه‌وه له ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵكشاندایە و پارێزگای ھەولێریش بە پلەی یەکەم دێت و رۆژ بە رۆژ ژمارەی چاکبووان لەو په‌تایه له زیادبووندایه، وەزاره‌تی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش داوا دەكات، ئەوانەی له كۆرۆنا چاكبوونەتەوە پلازما ببەخشن، بۆ ئەوەی بۆ تووشبووانی دیكە بەكاری بهێنن.
له‌و باره‌یه‌وه بەڕێوبەری بەشی خۆپاراستن لەوەزارەتی تەندروستی گوتی: ئەو رێکار و چارەسەرانه‌ی کردوویانە و هه‌وره‌ها بەخشینی پلازماش ھۆکار و پاڵنەرێکی باش بوون بۆ چاكبونەوەی تووشبووان.
هاوكات هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لەگەڵ ئەوەی بەرزترین ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای ھەولێر تۆمار دەكرێت، بەڵام له هه‌مان كاتدا زۆرتریت تووشبووش هه‌ر له‌و پارێزگایه چاك دەبنەوە و نەخۆشخانە جێدەھێڵن، لەکاتێکدا زۆرترین ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان کراوە و تا رادەیەکی باش پابەندن بە رێنماییە تەندروستییەکان.
وەزارەتی تەندروستی داوا لەو ھاووڵاتیانه دەکات كه له په‌تای كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، پلازما به‌و كه‌سانه ببه‌خشن كه تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر بچێت.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا 17 هه‌زار و 386 کەس چاك بوونەتەوە. بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە ھاووڵاتییان دەكەن، زیاتر خۆیان بپارێزن و لە شوێنە قەرەباڵغەكان دوور بكەونەوە.
H.B