ئەمەریكا ھێزەكانی لە عێراق دەکشێنێتەوە
ترەمپ ئەو پرسەی لەگەڵ كازمی باسكردووە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگی داهاتوو سێ یەکی هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كشێننه‌وه و له‌ماوه‌ی ساڵێكیشدا هیچ هێزێكیان له‌و وڵاتە نامێنێتەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، هێزه‌كانیان بۆ تاهه‌تایی له عێراق نامێننه‌وه و مانگی داهاتووش سێ یەکی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته ده‌كشێننه‌وه، له ماوه‌ی ساڵێكیشدا ته‌واوی هێزه‌كانیان ده‌كێشننه‌وه.
پێنتاگۆن راشیگەیاندووە، ئێستا هێزه‌كانی عێراق خۆیان ده‌توانن رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه، له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتووشدا لە 5 هه‌زار و 200 سه‌رباز، هێزه‌كانیان بۆ 3 هه‌زار و 500 سه‌رباز له‌و وڵاته كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
له كاتی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ واشنتن و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگەیاندبوو، ژمارەی هێزه‌كانیان له عێراق كەم دەكەنەوە.