سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل چەند هەفەتەیەک بەردەوام دەبن
سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ئاگاداری پلانەکانی ئیسرائیلە و هێرشەکانیشی بۆ سەر ئێران چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبن.
یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بە ناوی 'هەستانەوەی شێر' چەند هەفتەیەک درێژە بکێشێت.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئاگاداری پلاکانی ئیسرائیلە و بە ناڕاستەوخۆ پشتگیریی دەکات.
ئاماژەشی داوە، ئیدارەی ترەمپ ئێستاش باوەڕی بەوە هەیە کە دەبێت لە ڕێگەی دانوستانەکان کێشەکانیان چارە بکەن.
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم ڕۆژ، هاوکات ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی بەناوی'هەستانەوەی شێر' و ئێرانیش ئۆپەراسیۆنەکانی بە ناوی 'بەڵێنی ڕاستگۆی 3' دەستی پێ کردووە.