عێراق بە بەهای زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار برنجی تایلەندی هاوردە کردووە

عێراق لە ساڵی 2024دا، بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار برنجی تایلەندی بە مەبەستی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان، هاوردە کردووە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، بەپێی داتا و ئامارەکان "بڕی ئەو برنجەی عێراق لە تایلەندەوە هاوردەی کردووە، 997 هەزار تۆن بووە، کە بەهاکەی 610 هەزار و 215 هەزار دۆلار بووە."

بە گوێرەی داتاکان، عێراق ساڵانە لە 37% کۆی بەرهەمی برنجی تایلەند هاوردە دەکات.

عێراق، برنج لە تایلەند و ئەمەریکا و ئەرجەنتین بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتیان هاوردە دەکات، بەڵام کەرتی تایبەت برنج لە هیندستانەوە هاوردە دەکات.