باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمەریکی
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداری نامەیەکی لەبارەی زیادبوونی هەڕەشە و مەترسی گرووپە چەکدارەکان بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی دەکات ڕوو لە هەموو شوێنێک نەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاتووە، هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هاووڵاتییان، بازرگانان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا زیاد بووە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات، لە شوێنە قەرەباڵغ و گربوونەوە جەماوەرییەکان خۆیان بە دوور بگرن، چونکە ئەگەری هەیە ژیانیان بکەوێتە مەترسی.
ئاماژەشی داوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە بەردەوام دەبێت و هەر زانیارییەکیش پێویستبوو بڵاوی دەکەینەوە.
دووپاتیشی کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لەهاووڵاتییانی خۆی دەکات بەهیچ شێوەیەک و بۆ هەر مەبەستێک بێت سەردانی عێراق نەکەن.