ساڵی 2020 بۆ مێسی یان كریستیانۆ زیاتر ئابڕوچوون بوو؟
دوای 8 گۆڵه‌كه و شكسته‌كه‌ی یوڤی به‌رامبه‌ر لیۆن كامه‌یان تاوانبارترن مێسی یان كریستیانۆ؟
ساڵی 2020 بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ساڵێكی پڕنه‌هامه‌تی بوو، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیۆن چۆكی دادا و ماڵئاوایی له خه‌ونه‌كه‌ی كرد، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مێسی و تیپه‌كه‌ی تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوون له مێژووی چامپیۆنزلیگ كاتێك یانه‌كه‌یان به 8 گۆڵ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تووشی شكستێكی ئابڕوچوون بوو.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ساڵی 2020 بۆ كریستیانۆ یان مێسی ساڵێكی زیاتر ئابڕووچوون بوو، وه‌رزی كامه‌یان خراپتر بوو؟
1ـ جه‌سته به‌زه‌یی به كه‌س دانایه‌ته‌وه:
ئه‌مساڵ ئاماره‌كانی مێسی و كریستیانۆ به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیان به‌ره‌و كه‌می رۆیشتووه، ساڵ به ساڵ خۆری ته‌مه‌نیان به‌ره‌و ئاوابوون رۆیشتووه، مێسی وه‌رزی رابردوو خه‌ڵاتی گۆڵكار و پێڵاوی زێرین و باڵۆن دۆری برده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ باڵاده‌ستی مێسی به‌سه‌ر ئه‌ورووپا كۆتایی هات، ته‌نیا خه‌ڵاتی گۆڵكاری برده‌وه.
به‌هه‌مان شێوه كریستیانۆ هیچ خه‌ڵاتێكی تاكه‌كه‌سی به‌ده‌ست نه‌هێنا، نازناوی گۆڵكاری سێریای ئه‌ی له‌ده‌ستدا، له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ش بێبه‌ش كرا.
2ـ ده‌ستكه‌وتی به كۆمه‌ڵ:
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ستكه‌وتی به كۆمه‌ڵ، ئاماره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2020 له مێسی باشتره، ئه‌ستێره ئارجێنتیناییه‌كه نازناوه به كۆمه‌ڵه‌كانی له‌م وه‌رزه سفره، به ده‌ستی به تاڵ ماڵئاوایی له نازناوه‌كان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ نازناوی سێریا ئه‌ی بردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له جامی ئیتاڵیا و چامپیۆنزلیگ تووشی شكست بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازناوێكی بردووه‌ته‌وه له 2020 به‌پێش مێسی كه‌وتۆته‌وه.
3ـ تاكه‌كه‌سی:
له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی، ئاماره‌كانی كریستیانۆ له مێسی باشتره، ئه‌گه‌رچی كاپتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا به 25 گۆڵ بووه گۆڵكاری لالیگا، به‌ڵام كریستیانۆ 31 گۆڵی كرد و یانه‌كه‌شی نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له چامپیۆنزلیگیش، لیۆنێل مێسی 3 گۆڵی كرد، به‌ڵام مووشه‌كه‌كه‌ی مادێرا 4 گۆڵی كرد.
4ـ كۆی ئامار و به‌شداریكردنه‌كان:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ 37 گۆڵ، له به‌رامبه‌ردا مێسی 32 گۆڵی كردووه، له‌سه‌ر ئاستی گۆڵدروستكردن، مێسی وه‌رزێكی مێژوویی تۆمار كرد، كاتێك 25 ئاسیستی كرد، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ ته‌نیا 5 ئاسیستی هه‌بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه 19 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا مێسی 18 ده‌رفه‌تی گۆڵی به‌فیڕۆداوه.
به‌ڵام مێسی 116 ده‌رفه‌تی گۆڵی ره‌خساندووه، نایابترین ساڵی تێپه‌ڕكردووه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ 64 هه‌لی گۆڵی بۆ هاوڕێیه‌كانی ره‌خساندووه.
5ـ له كۆتایی دا كامه‌یان ئاماره‌كانی خراپتره؟
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیان له 2020 بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مساڵ بۆ هه‌ردووكیان خراپترین ساڵ بووه، به‌ڵام مێسی له‌ڕووی به‌شداریكردن و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گۆڵ و ئاسیست پێش كریستیانۆ كه‌وتووه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆش نازناوی سێریا ئه‌ی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ناتوانین به ڕوونی وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه وه‌رزی كامه‌یان خراپتر بووه؟
.jpg)