وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو: هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین

ئه‌مینداری گشتیی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، جاسم بدێوی، ئه‌مینداری گشتیی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو ڕایگه‌یاند، پێویسته دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام بن.
جاسم بدێوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو به پێویستی ده‌زانن كۆتایی به هێرشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بێت و ناوچه‌كه نه‌خرێته ناو دۆخێكی مه‌ترسیدار و تێكدانی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
جاسم بدێوی گوتووشیه‌تی، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.