میدیایەکی ئێران: ئەمشەو ئیسرائیل سەخترین هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر
ئاژانسی هەواڵی 'فارس'ـی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات، یەکێک لە فراوانترین هێرشە مووشەکییەکان بکاتە سەر ئێران.
هەروەها ئاماژەی داوە، سەخترین هێرشی مووشەکی دەبێت لە مێژووی ئیسرائیل.
هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە سوپرایزمان دەبێت.
ئەمەش لە کاتێک دایە، کەمێک بەر لە ئێستا میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبووە، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەیان بەردەوامە، بەتایبەت ئەم جارە باڵەخانەکانی تەلەبزیۆن و ڕادیۆییەکان دەکاتە ئامانج.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
هاوکات ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند، کە تاوەکوو ئێستا چەندین جار هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووتە سەر ئیسرائیل.