وەزیری دارایی عێراق: شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
وەزیری دارایی عێراق: هەوڵدەدەین بە زووترین کات پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکەین
K24 - ھەولێر:
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە وڵامی پرسیارێکی پەیامنێری "کوردستان24" رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
وەزیری دارایی عێراق گوتی: بڕیارە شاندێکی گەورە و گرنگ لە هەولێرەوە بێن، پشتیوان بە خوا سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەین و چارەسەریان بە شێوەیەکی شەفاف بۆ دەدۆزینەوە و لە پڕۆژە بودجەدا جێگیر دەکرێن.
گوتیشی: کار دەکەن بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم پڕۆژەیاسای بودجە پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین.
سەبارەت بە وادەی سەردانی شاندەكە گوتی: زۆر نزیکە، ئەوەی گوێبیستی بووم لەم چەند هەفتەی داھاتوو دایە، واتە زۆر نزیکە.