لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ شاندێكی مه‌سه‌ده و پارتی ئیراده‌ی گه‌ل كۆبوه‌وه
یاداشتنامەیەك لە نێوان پارتی ئیراده‌ی گەل و ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات واژووكرا.
K24 - ھەولێر:
قەدری جەمیل، ئەمینداری گشتی حزبی "ئیراده‌ی گەل" لە سووریا رایگەیاند، دیداری ھاوبەشی نێوان حزبه‌كه‌یان و ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات لەگەڵ شاندی دەرەوەی رووسیا، بە سەرۆكایەتی وەزیری ده‌ره‌وه سێرگی لاڤرۆڤ دەستیپێكرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات و پارتی ئیراده‌ی گەل واژووكرا.
یاداشتنامەكە لە لایەن قەدری جەمیل، ئەمیندار گشتی حزبی ئیراده‌ی گەل و ئیلھام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكار لە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات واژووكرا.