پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هەندێک ناوچە ئەگەری کەمێک خۆڵبارین هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 17-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم لە هەندێ ناوچەدا. هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی چوار شەممە، 18-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەل بوونی تۆزێکى کەم، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی