تۆکیۆ.. فێستیڤاڵی جالا بێنالێ دەستی بە چالاکییەکانی کرد

فێستیڤاڵی جالا بێنالێ، لە تۆکیۆ، پایتەختی ژاپۆن دەستی بە چالاکییەکانی کرد، ئەمڕۆ هونەرمەندانی شێوەکاری کوردی هەرچوار پارچەکەی کوردستان لە هۆڵی تایبەت بە کوردستان، بەشدارییان کرد.

 سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، سمکۆ ئەحمەد، هونەرمەند و بەشدار بووی فێستیڤاڵەکە، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند " لەم فێستیڤاڵەدا پێشانگای شێوەکاری بۆ هونەرمەندان کرایەوە، جگە لە کارەکانی خۆم، چەند هونەرمەندێکی دیکەی کوردیشم بانگهێشت کرد. پێشانگاکە لە هۆڵی مۆزەخانەی پلە یەکی ژاپۆن "تۆکیۆ میترۆپۆلیتان ئارت" کرایەوە.

سمکۆ ئەحمەد گوتیشی: فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی 10ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە کاری شێوەکاران پیرفۆرمانس و سیمپۆزیۆم و چەندان چالاکی تر لە خۆی دەگرێت، 

سمکۆ ئەحمەد ڕاشیگەیاند "تائێستا بوارم بۆ سەدان هونەرمەندی کوردی هەر چوار پارچەکەی کوردستان ڕەخساندووە، بۆ نمایشی کارەکانیان لە مۆزەخانە پلە یەکەکانی ژاپۆن و کۆریا و تایوان و چەندان وڵاتی دیکەش، هیوادارم لەم گۆشە بچووکەوە خزمەتێکم بە هونەری شێوەکاری کردبێت."

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment