په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكوومه‌ت ده‌كات ڕێوشوێن به‌رانبه‌ر به به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بگرێته‌به‌ر
په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی هێنا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق له توانایدا نییه به‌شداریی سه‌ربازیی له شه‌ڕی ئێستای نێوان ئێران و ئیسرائل بكات.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی "پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به سه‌روه‌ریی عێراق" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كرد و تێیدا چه‌ند خاڵێكی تاوتوێ كرد و هه‌ڵوێستی گه‌لی عێراقی بۆ پشتیوانی له گه‌لی ئێران به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل دووپات كرده‌وه.
په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیلی به‌رانبه‌ر به ئاسمانی عێراق و به‌كارهێنانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ڕه‌ت كرده‌وه و داوای له حكوومه‌ت كرد ڕێوشوێنی به‌رانبه‌ر بگرێته‌به‌ر.
په‌رله‌مانی عێراق پشتیگیریی خۆی بۆ حكوومه‌تی عێراق دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی جووڵه دیپلۆماتییه‌كانی له‌م باره‌وه ده‌ست پێ بكات.
په‌رله‌مانی عێراق له كۆتاییشدا یه‌كڕیزی ناوخۆیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره لێكه‌وته‌یه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی به پێویست زانی.