کێن ئەو وڵاتانەی چەکی ئەتۆمیان هەیە

دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم، لە هەڵسەنگاندنێکی ساڵانەیدا لەم هەفتەیەدا بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند، لە ئێستادا نۆ وڵات بانگەشەی هەڵگری چەکی ئەتۆمی دەکەن و خاوەنی چەکی ئەتۆمن، ئەو وڵاتانەی بۆ یەکەمجار خاوەنی چەکە بوون، پێنج دەوڵەتی زلهێزی ڕەسەن بوون ئەوانیش بریتیبوون لە؛ ئەمەریکا، ڕووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا.

ئەم پێنج وڵاتە ئیمزاکارانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی، کە دەوڵەتانی بێ چەکی ئەتۆمی پابەند دەکات، چەکی ئەتۆمی دروست نەکەن یان بەدەستی نەهێنن و ئەوانەی لەگەڵیاندایە "بە نیازێکی باشەوە دانوستان بکەن" بە ئامانجی داماڵینی چەکی ئەتۆمی.

بەهۆی کێشەی ناوچەیی هیندستان و پاکستان، پەیماننامەکەیان ئیمزا نەکرد و بەدرێژایی ساڵان جبەخانەی ئەتۆمی خۆیان دروست کرد. هیندستان یەکەم وڵات بوو لە ساڵی 1974 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کرد، دواتر لە ساڵی 1998 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کرد و پاش چەند هەفتەیەک پاکستانیش تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکانی خۆی کرد.

ئیسرائیل کە هاوکات پەیماننامەکەی ئیمزا نەکرد، هەرگیز دان بە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمیدا نەناوە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان باوەڕی وایە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە. کۆریای باکوور لە ساڵی 1985 پەیوەندی بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیەوە کرد، بەڵام لە ساڵی 2003دا کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و ئەوەش لەترسی دەستدرێژی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ناو برد و لە ساڵی 2006وە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کرد.

ئێران لە مێژە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانە و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو بابەتە کردووە کە تاران لە ئێستادا چالاکانە بەدوای بۆمبی ئەتۆمیدا ناگەڕێت. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا یۆرانیۆمی پاکی تا سەدا 60 پیتاندووە کە نزیکە لەو ئاستەی کە لە چەکی ئەتۆمیدا بەکاردێت کە بریتییە لە سەدا 90.

دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم، ژمارەی ئەو چەکە ئەتۆمییە سەربازییانەی کە تا مانگی یەک لەلایەن ئەم نۆ وڵاتەوە هەڵگیراون بەم شێوەیەی خوارەوە خەمڵاندووە:

ڕووسیا: 4309 

ئەمەریکا: 3700 

چین: 600

فەرەنسا: 290

شانشینی یەکگرتوو "بەریتانیا": 225

هیندستان: 180

پاکستان: 170

ئیسرائیل: 90

کۆریای باکوور: 50