یسرائیل کاتز: زریانێک بۆ تاران بەڕێوەیە

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، زریانێک بۆ تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەیە. 

یسرائیل کاتز، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڕەشەی توند دەکات و نووسیویەتی؛ "زریانێک بۆ تاران بەڕێوەیە و شوێن و دامەزراوە باڵاکانی دەسەڵات بۆمباران دەکرێن."

هەروەها "هەڕەشەی فراوان کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتەکەی دەکات و باسی لە گۆڕینی دەسەڵات دەکات."

هاوکات بە پێی ڕاپۆرتی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، هێرشەکان بەردەوامن بۆ کردنە ئامانجی دامەزراوە سەرەکییەکانی حکوومەتی ئێران، سەربازی و ئەتۆمی.

شەڕی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامە و هەردوو وڵات هێرشی مووشەکی نوێ دەکەنە سەر یەکتر، سەرەڕای داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران.