خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان عێراق و ئێران بە درۆ دەخاتەوە
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق ڕایگەیاند، چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیا و ماڵپه‌ڕ, هەواڵی ناڕاستییان بە ناوی ڕێکخراوەکە بڵاو کردووەتەوە، دووپاتیشی کردەوە، هەر هەواڵێک هەبێت لە پێگەی و ماڵپەرە فەرمییەکانی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.
چوارشەممە 18ـی حوزەیرانی 2025، لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردووەتەوە، چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیا، ماڵپه‌ڕ و تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك زانیاری بێبنه‌ما و نادروستیان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله جەنگییەکانی عێراق و ئێران به‌چاودێری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگەیاندووە، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه له‌سەر زاری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بلاو کراونەتەوە، بێبنه‌ما و ناڕاستن، ماڵپه‌ڕ و پێگه فه‌رمییه‌كانی خۆمان هەیە و هه‌ر هه‌واڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێمه بڵاو بكرێته‌وه زمان حاڵی ئێمه نییه و لێی به‌رپرس نین.
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی باسی لەوەش کردووە، بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵانە و ئاشکراکردنی ناسنامەی دیلەکان، هەستی کەسوکارانی ئەو دیلانە ئازار دەدات، چونکە بەشێکیان چەندین ساڵە چاوەڕێ گەڕانەوەیان دەکەن.
ئاماژەشی داوە، کۆتا جار کە بە چاودێری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، دیلەکانی عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ کرابێت بۆ ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە.