هیچ کەس بۆی نیە مێسی ئازار بدات

لیۆنێل مێسی چەندان ساڵە بووەتە ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و ئەو یاریزانە سەرکردایەتی چەندان ناسناوی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە، لەوانەش مۆندیال و کۆپا ئەمریکا. هەربۆیە لە راهێنانەکانی تانگۆ یاسایەک هەیە هیچ کەسێک نابێت بە توندی رووبەڕووی ببێتەوە.
خوان تریلۆ بەرگریکاری لاوی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بۆ یەکەمجارە لەلایەن لیۆنێل سکالۆنی بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکرێت. ئەو یاریزانە 21 ساڵانە یاسایەک لە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات، ئەویش ئەوەیە هیچ یاریزانێک لە کاتی راهێنانەکان نابێت ئازاری مێسی بدات.
ئەو یاریزانە لاوە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ TyC Sport دەڵێت '' کاتێک بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم کرام، مێسی پێشوازییەکی گەرمی لێکردم و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هەست پێنەکەم یەکەمجارمە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بکرێم ''.
تریلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان یاسایەک هەیە ئەویش ئەوەیە هیچ یاریزانێک و راهێنەرێک بۆی نیە لە کاتی راهێنانەکان، بە توندی رووبەڕووی لیۆنێل مێسی ببێتەوە.