گواردیۆلا داوای له مێسی كردووه له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه
"ئه‌گه‌ر مێسی له بارسێلۆنا بڕوات بارتۆمیۆ زیندانی ده‌كرێت"
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایان کردووە، پێپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی به‌هۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا رووی لە جیهان کردووە داوای لە لیۆنێل مێسی کردووە هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە نەکاتەوە، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌گه‌ر مێسی له بارسێلۆنا بڕوات، بارتۆمیۆی سه‌رۆك زیندانی ده‌كرێت.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، گواردیۆلا بە مێسی راگەیاندوو بەهۆی یاسای دارایی خاوێن ئەستەمە مانچێستەر سیتی بتوانێت مێسی بباتە ریزەکانی بۆیە داوای لێکردووە هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە کە تاکو هاوینی ٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵ بلاوگرانا ماوە.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لویس سوارێز و ئارتۆرۆ ڤیدال گەرچی لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا نزیکن و لەلایەن رۆناڵد کومانەوە پشتیان پێ نابەسترێت، داوایان لە میسی کردووە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و هەر لە یانەکە بەردەوام بێت، لەکاتێکدا مێسی هەفتەیەک لەمەوبەر بە فاکسێک بە یانەکەی راگەیاند دەیەوێت لە یانەکە بروات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتسی جیهانی (گلیۆم بالاگی) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا رێگه به رۆیشتنی مێسی بدات ره‌نگه زیندانی بكرێت، چونكه ئه‌و یانه‌یه تووشی داڕمانێكی ئابووری گه‌وره ده‌بێت، ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج بارتۆمیۆ ده‌توانێت رێگه به رۆیشتنی مێسی بدات ئه‌گه‌ر 700 ملیۆن مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌ربگرێت.