له عێراق 81 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
3 هەزار و 871 تووشبووی دیکە چاکبوونەتەوە
K24 - ھەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه 3 هه‌زار و 404 كه‌سی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 81 تووشبووی دیکەش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستدا. 3 هەزار و 871 تووشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا له عێراق 238 هه‌زار و 338 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 7 هه‌زار و 123 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ھەروەھا 180 هەزار و 437 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 50 ھەزار و 742 لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر چاودێری پزیشكیدانە. لەم ژمارەیەش 521 كەس لە ژێر چاودێری چڕ دانە.