كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنەكان له عێراق: پێویستە تۆماری ده‌نگده‌ران نوێبكرێتەوە
كومسیۆن هۆشداریدا له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له دۆخی پشێوی و ئاڵۆزیدا
K24 - ھەولێر:
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه له عێراق، كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنەكان له عێراق جه‌ختیكردەوە له سەر پێویستی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ههڵبژاردنەكان له عێراق، دووپاتیكردەوە، پێویسته تۆماری ده‌نگده‌ران شه‌ش مانگ پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نوێ بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت. هۆشداریشیدا له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له دۆخی پشێوی و ئاڵۆزیدا.
هاوكات كۆمسیۆن، داوای سازانی نێوان لایه‌نه‌كانیشی كرد بۆ پشتیوانی كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه.
پێشتریش كۆمسیۆنی ههڵبژاردنەكان داوای 300 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی عێراق كردبوو، وه‌ك بودجه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌رخانبكرێت.