پاش 10 رۆژی دیكه كلاسیكۆی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یدا له كلاسیكۆیه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 ئه‌یلوولی 2020، ئاشكرای كردووه كه له 12ی ئه‌م مانگه بارسێلۆنا و ریال مه‌درید یارییه‌كی دۆستانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمان به‌رامبه‌ر مه‌درید ده‌بێت.
به گوێره‌ی یاساییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یانه‌كانی ئه‌و وڵاته ناتوانن له‌م هاوینه هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ده‌ره‌وه یاری دۆستانه بكه‌ن، به‌ڵام یانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می لالیگا ده‌توانن یاری دۆستانه له نێوخۆی ئیسپانیا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له رۆژی 25ـی مانگی داهاتوو یه‌كه‌مین كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه له لالیگا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت، كلاسیكۆی دووه‌میش له رۆژی 11ـی نیسانی ساڵی داهاتوو ده‌بێت.
یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی لالیگا له رۆژی 13ـی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات، بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی لالیگا به‌رامبه‌ر ئێڵچی یاری ده‌كات، ریال مه‌دریدیش له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه رووبه‌ڕووی یانه‌ی خیتافی هاوشاری ده‌بێته‌وه.
.jpg)
