باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕاپەڕاندنی کارەکانمان ڕووی نەداوە
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردەوە کە کارەکانیان لە هەولێر و بەغدا ئاساییە و بەردەوامن.
هەینی 20ـی حوزەیرانی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، کارەکانمان لە بەغدا و هەولێر هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر نەهاتووە.
باسی لەوەش کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی بۆ پێشخستنی کارە سیاسییە لە پێشینەییەکانی لە عێراق و بەهێزکردنی سەروەریی عێراق.
دووپاتیشی کردووەتەوە لە لەپەیوەندییەکەیان لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و خەڵکەکە بەردەوام دەبن.
هەروەها پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداری نامەیەکی لەبارەی زیادبوونی هەڕەشە و مەترسی گرووپە چەکدارەکان بڵاوکردبووە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی کردبوو ڕوو لە هەموو شوێنێک نەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاتبوو، هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هاووڵاتییان، بازرگانان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا زیاد بووە.