بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر: تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت بۆ کاراکردنی پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردن ماوە
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە لە خۆتۆمارکردن بکەن، چونکە تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت بۆ کاراکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردن ماوە.
شەممە 21ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، ئاگادار دەکاتەوە لەوەی تەنیا ماوەی دوو هەفتە مۆلەت ماوە بۆ کاراکردنی پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک.
داواش لە هاووڵاتییان دەکات پەلە لە خۆتۆمارکردن بکەن، تاوەکوو لەبەشە ئازووقەی خۆراک بێبەش نەبن.
ئەمەش لینکی دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکە.