بەرپرسێکی حزبوڵلا: پاسەوانی تایبەتیی حەسەن نەسروڵلا کوژرا
بەرپرسێکی حزبوڵلا ڕایگەیاند، پاسەوانی تایبەتیی حەسەن نەسروڵلا، سەرکردەی پێشووی حزبوڵلای لوبنانی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل کوژرا.
شەممە، 21ـی حوزەیرانی 2025، پێگەی شەرقلئەوسەت لەسەر زاری بەرپرسێکی حزبوڵلا بڵاوی کردووەتەوە، ئەبو عەلی خەلیل، کە بە ئەبو عەلی جەواد ناسراوە، سەرۆکی ئاسایشی حزبوڵلا و پاسەوانی تایبەتیی حەسەن نەسروڵلا، سەرکردەی پێشووی حزبوڵلای لوبنانی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل کوژراوە.
هەروەها ئاماژەشی داوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل لە ئێران کوژراوە.
ئەبو عەلی جەواد، زۆر بەی کات لە شوێنە گشتییەکان لە پشت حەسەن نەسروڵلا دەردەکەوت.
شەممە، 28ـی ئهیلوولی 2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی نەسروڵلا و چەندین فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت ڕاگەیاند.