ناتانیاهۆ: دۆناڵد ترەمپ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو داهاتوویەکی باشتر دەبات

ئەمرۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەریانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا ڕایگەیاند "بڕیارەکان بۆ هێرش کردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هێزێکی زۆر باشی ئەمەریکاوە مێژوو دەگۆڕێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لە هێرشکردنەکانی ڕابردوودا ئیسرائیل کارێکی زۆر باشی کردووە، بەڵام بە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمەریکا کارێکی ناوازەی دەکات. وا دەکات ئەوەی وڵاتانی دیکە دەیانەوێت بکرێت، لەم ساتەدا مێژوو تۆمار دەکرێت.

دەشڵێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وا دەکات ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو خۆشگوزەرانی و داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.

گوتیشی: من و سەرۆکی ئەمەریکا هەموو کات گوتمانە؛ ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە دێت، ئێستا هێز هات، بەدوایدا ئاشتی دێت.

بنیامین ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند "ئەمشەو سەرۆک ترەمپ و ئەمەریکا زۆر بەهێزەوە وەڵامییان دایەوە، سەرۆک ترەمپ؛ من و گەلی ئیسرائیل و هێزی شارستانییەت سوپاست دەکەین، خودا ئاگای لە ئەمەریکا و ئیسرائیل بێت، ئەو هاوپەیمانییە باشەمان هەر بمێنێت."

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە سەدان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.