زانایان گه‌وره‌ترین كونی ره‌شی گه‌ردوون ئاشكراده‌كه‌ن
گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوونییه كه تێبینی كرابێت
24 K- مینیسۆتا- ئه‌مریكا:
كونه ره‌شه‌كان زیاتر سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بن، هه‌تا زانایان نیشانه‌یه‌كی تریان ئاشكرا كردووه كه له‌به‌ركه‌وتنێكی توندی نێوان دوو كونی ره‌شه‌وه به‌رهه‌مهاتووه و بۆته هۆی بنیاتنانی كونێكی ره‌شی نوێ كه له رووی قه‌باره و بارستایی و كێشه‌وه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
ئالان وینشتاین زانای فیزیایی له په‌یمانگای كالیفۆرنیا بۆ ته‌كنۆلۆژیا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز، گوتی: "گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوونییه كه تێبینی كرابێت له مێژووی گه‌ردووندا له‌دوای له دوای ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه (Big Bang)".
كونه ڕه‌شه‌كان ناوچه‌یه‌كی په‌ستێوراوه له گه‌ردوونی جه‌نجاڵدا به چڕییه‌كی گه‌وره و هێزێكی كێشكردنی به‌هێز كه ته‌نانه‌ت رووناكیش ناتوانێت لێیانه‌وه تێپه‌ڕ بێت.
تا ئێستا گه‌ردوونناسه‌كان ته‌نیا تێبینی دوو قه‌باره‌ی گشتییان كردووه له كونی ره‌شدا: یه‌كێكیان "بچووك" كه به كونی ره‌شی ئه‌ستێره‌ئاسا ناسراوه، ئه‌ویش له ئاكامی تێكشكانی ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێت.
جۆره‌كه‌ی تریشیان كونی ره‌شی فره زه‌به‌لاح كه كێشه‌كه‌ی ملیۆنه‌ها جار زیاتره له خۆر. زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناوه‌ندی هه‌ره كاكێشانێكی گه‌وره‌دایه.
به‌پێی حساباتی زانایانی گه‌ردوونناسی، هه‌ر شتێك له نێوانی هه‌ردوو جۆره‌كه‌دا بێت، هیچ مه‌نتیقێكی تێدا نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان به‌ر له له‌ناوچوونیان، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بنه‌ڕه‌تی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شێن، بێئه‌وه‌ی هیچ كونێكی ره‌ش جێبهێڵن.
به‌پێی نیلسۆن كریستنسن به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌ڵێت: "زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له‌ناوچوونی ئه‌ستێره ناشێت و نابێت كونی ره‌شی لێبه‌رهه‌مبێت كه 70 ئه‌وه‌نده‌ی بارستایی خۆر زیاتر بێت".
دواتر له مانگی ئایاری 2019، دوو پشكێنه‌ر تێبینی نیشانه‌یه‌كیان كردووه كه وزه‌ی دوو كونی ره‌شی ئه‌ستێره‌ئاسا كه به‌ریه‌كده‌كه‌ون، یه‌كێكیان 66جار گه‌وره‌تره له بارستایی خۆر و ئه‌وه‌ی تریشیان 85 جار گه‌وره‌تر له بارستایی خۆر. ده‌ره‌نجام یه‌كه‌م كونی ره‌شی مامناوه‌ند دۆزرایه‌وه كه بارستاییه‌كه‌ی 142 جار گه‌وره‌تره له بارستایی خۆر.