مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە.

یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی هیندستان کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی و تەندروستیدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی ڕەوەندی هیندستانی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، لەم بارەیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاری و هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment